ته‌ندروستی

نەستەلە و ئایس كرێم هۆکارن بۆ دابەزاندنی كێش

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی دەركەوتووە كە خواردنی نەستەلە و ئایس كرێم، دەتوانێت هۆكارێك بێت دابەزاندنی كێش و ڕێگری كردن لە قەڵەوی.

توێژینەوەكە چەند پسپۆڕێكی ئەمریكی لەسەر دوو هەزار و 600 كەس ئەنجامیانداوە، كە كەسانێك بوون كێشی لەشیان زیادبووە و ویستویانە لەڕێی بەرنامەیەكەوە كێشیان كەمبكەنەوە.

توێژەرەكان لەسەرەتادا داوایان لەو كەسانە كردووە بەشێوەیەكی بەردەوام خوراكی تەندروست بخۆن، پاش ماویەكیش داوایان لێكردوون كە نەستەلە و ئایس كرێم و پەتاتەی سورەوەكراو بخۆن، بەڵام بەشێوەیەكی ڕێكخراو و بڕی دیاریكراو، ئەمانەش ئەو خۆراكانەن كە دەچنە قاڵبی خۆراكە ناتەندروستەكانەوە.

ئەنجامەكان دەریانخستووە كە %94 ئەو كەسانە پاش خواردنی خۆراكە ناتەندروستەكان بڕێكی زیاتر لە كێشیان لەدەستداوە، بە بەراورد بەو كاتەی كە بەرنامەی خۆراكیان جێبەجێكردووە بۆ دابەزاندنی كێشیان.

توێژەرەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە بۆ دابەزاندنی كێش گرنگی تەنها جۆری خۆراك و دوركەوتنەوە لە خۆراك چەور و سوێر نییە، بەڵكو دانانی بەرنامەی خۆراك زۆر گرنگە بۆ دەستكەوتنی ئەنجامێكی باش.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2031