ته‌ندروستی

سودی ڤیتامینەكان بۆ مێشک

بەپێی ئەنجامی چەند توێژینەوەیەكی پزیشكی خواردنی ڤیتامینەكان چەندین سودی بۆ لەش هەیە و دەبێتە هۆی بەهێزكردنی بیر و چالاك كردنی مێشكی مرۆڤ.

چەند پسپۆڕێكی خۆراكی ئەمریكی لە زانكۆی هارڤارد ئاماژە بەوە دەكەن كە خواردنی ڤیتامین بی 12 كە بە زۆری لە بەرهەمە ئاژەڵییەكاندا هەیە، سودێكی زۆری بۆ بیر هەیە و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی لەبیرچونەوە كەمدەكاتەوە.

جگە لە ڤیتامین بی 12 پسپۆڕەكان باس لە گرنگی ڤیتامینەكانی سی و ئی و بی 9 دەكەن بۆ مێشك و داوا لە هاوڵاتیان دەكەن كە ئەو خۆراكانە بخۆن كە دەوڵەمەندن بەو ڤیتامینانە.

لە گرنگترین ئەو خۆراكانەش میوەكانی كیوی و پرتەقاڵن هەروەها سەوزەی سپێناغ و چەرەساتەكان، ئەمە جگە لەوەی كە ماددەی ئۆمیگا سێی پێكهاتەی ماسی دەتوانرێت سودێكی زۆر بە خانەكانی مێشك بگەیەنێت و ئەگەری پوكانەوەیان كەمبكاتەوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1545