ته‌ندروستی

مەترسییەکی گەورەی جگەرە کێشان ئاشکرادەبێت

توێژینەوەیەكی نوێ ئامارێكی مەترسیداری قوربانیانی جگەرە كێشان ئاشكرا دەكات و بەپێی ئەنجامەكان ڕۆژانە هەزاران كەس بەهۆی جگەرەكێشانەوە گیان لەدەست دەدەن.

توێژینەوەكە لە زانكۆی واشنتۆن ئەنجامدراوە و ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئەنجامەكەی بڵاوكردۆتەوە، بەپێی توێژینەوەكە هەر هەشت چركە جارێك كەسێك بەهۆی جگەرەكێشانەوە گیان لەدەست دەدات.

بەپێی ئەنجامەكان قوربانیانی جگەرەكێشان لەنێوان ڕەگەزی نێر و مێدا جیاوازە بەجۆرێك لە كۆی چوار پیاو یەكێكیان بەشێوەیەكی لەناكاو بەهۆی جگەرەكێشانەوە گیان لەدەست دەدات، هەروەها لە كۆی 20 ژن كەسێكیان مەترسی گیانلەدەستدانی كتوپڕی لێدەكرێت، بەهەمان شێوە بەهۆی جگەرەوە.

پسپۆڕەكان ئەو ژمارەیان بە مەترسیدار ناوبردووە و باسیان لەوە كردووە لەگەڵ ئەوەی جگەرەكێشان لە چەندین شوێنی گشتی قەدەغەكراوە، بەڵام ئەوە ڕێگر نەبووە لە هەڵكشانی ژمارەی قوربانیان.

بەپێی ئامارەكان لەئێستادا زیاتر لە یەك ملیار كەس لە جیهاندا جگەرەدەكێشن ئەو كەسانەش مەترسی توشبوون بە چەندین كێشەی تەندروستیان لەسەرە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە3549