ته‌ندروستی

سودەکانی زەیتی زەیتون بۆ دڵ

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی دەركەوتووە بەكارهێنانی زەیتی زەیتون بە ئامادەكردنی خواردنە ڕۆژانەكاندا سودێكی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و ئەگەری توشبوون بە چەند نەخۆشییەك كەمدەكاتەوە.

توێژینەوەیەكی زانكۆی ئلینۆی لە شاری شیكاگۆی ئەمریكا دەریخستووە، ماددەی ئۆلیات لەپێكهاتەی زەیتی زەیتوندا، سودێكی زۆر بۆ تەندروستی دڵ و ماسولكەكانی هەیە و ئەگەری توشبوون بە چەند كێشەیەكی پەیوەندیدار بە تەندروستی دڵەوە كەمدەكاتەوە.

پسپۆڕەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ماددەی ئۆلیان یارمەتی پاڵنانی بڕێكی زۆر لە خوێن دەدات بۆ دڵ و وادەكات كە دڵ لە چەوری و ماددە زیان بەخشەكان پاكبێتەوە، هەروەها ئەم ماددەیە دەبێتە هۆی چالاكردنی ئەو جینانەی كە بەرپرسان لە دەردانی ئەنزیمە تایبەتەكان بە سوتاندنی چەوری خوێن.

پێشتر توێژینەوەیەكی دیكە ئاشكرای كردبوو ڕۆژانە بەكارهێنانی دوو كەوچك لە زەیتی زەیتون ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵتە بە ڕێژەی %28  كەمدەكاتەوە ئەمەش بەهۆی بوونی چەندین ماددەی بەسود لە پێكهاتەكەیدا.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2610