ته‌قینه‌وه‌ی وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له ویلایه‌تی كۆنێكتیتی ئه‌مریكا ده‌یان قوربانی لێكه‌وته‌وه.
ئێران به ره‌سمی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئاگادركرده‌وه كه له رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه پرۆسه‌ی پیتاندنی یورانیۆم به رێژه‌ی 20% له ویستگه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز ده‌ستپێده‌كات و ئه‌مریكاش داوا له وڵاتانی جیهان ده‌كات له دژی ئێران یه‌كگرتوو و هاوده‌نگ بن.
به‌هۆی پێنه‌دانی موچه‌وه 150 پۆلیسی به‌ندینخانه‌ی فیدراڵی چه‌مچه‌ماڵ ئاماده نین بچنه‌وه سه‌ر ده‌وامه‌كانیان.
نزیكه‌ی 60 هه‌زار ئاواره‌ی كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 ی ده‌ستوری عێراقدا قه‌ره‌بو نه‌كراونه‌ته‌وه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه بڕیاره‌كه‌ی نوری مالیكی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دانیشنه نائاساییه‌كه‌ی په‌رله‌مان به نایاسایی وه‌سفده‌كات.
له‌سه‌ر پێشنیارێكی نوری مالیكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به پرسی كاندیده دوورخراوه‌كان كۆنابێته‌وه.