عه‌بدوڵا مه‌لا نوری: کردنه‌وه‌ی كه‌ناڵی تایبه‌ت به په‌رله‌مان، هه‌وڵدانه بۆ دروستکردنی له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م راگه‌یاندنی ئازاد‌دا.
دوای كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه له ساڵی 1988 ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه دوای روخان و وێران بوونی ماڵ و له‌ناوچونی كه‌سوكارییان ڕویانكردۆته ئێران و له ئۆردوگاكاندا نیشته‌جێكراون و له‌و كاته‌وه تا ئێستا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه و به‌هۆی خراپی بارودۆخی ژیانییان داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بكات.
وه‌زیری ناخۆی عێراق ته‌ئكید ده‌كاته‌وه، به‌ڵگه‌ی زۆری له به‌رده‌ستدایه كه لایه‌نگری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌سه‌لمێنێت.
له شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ئاماده‌كاری بۆ یادی كاره‌ساتی كیمیابارانكردن ده‌ستی پێكردووه و رۆشنبیرانیش ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن یادكردنه‌وه‌ی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له هه‌موو ساڵێكدا چه‌ند رۆژێك به‌ر له 16 ی ئازار ئاماده‌كاری بۆ ده‌كرێت كه پێویسته چه‌ند مانگێك پێش ئه‌و رۆژه ئامادكاریه‌كان ته‌واو ببێت.
ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردن له به‌غداد ئاماژه بۆ پێشكه‌وتنی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌كه‌ن و لیستی عێراقییه‌ی ئه‌یاد عه‌لاویش ناڕه‌زایه‌تی هه‌یه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه به ساخته لێكده‌داته‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شده‌كات نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌دۆخه‌كه ئاگادارده‌كاته‌وه.
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راده‌گه‌یه‌نرێت.